گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات كه تیرۆریستانی داعش منداڵان ناچار ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان لێ‌بخوڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به هێزه عیراقیه‌كاندا بته‌قێننه‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ژه‌نڕاڵ مات ئیسله‌ر یه‌كێك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند, ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان, به‌هێزترین چه‌كی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشن له سوریا‌و عیراق و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه هه‌ر بۆیه ئێستا، زۆرینه‌ی كاره خۆكوژیی و په‌لاماره‌كانی دژی هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی دیكه له نێو سوریا به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند داعش له قۆناغی ئێستادا ژماره‌ی ڕوو لهكهمبونهوهیهو وه‌ك ماوه‌ی ڕابردوو خۆبه‌خشی ده‌ستناكه‌وێت و زۆر به‌باشیی له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوه هه‌ر بۆیه به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه تیرۆیستانی داعش منداڵان و كه‌سانی كه‌مئه‌ندام ناچار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان لێ‌بخوڕن بۆ ئه‌و كاره‌شیان له نێو ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهكهدا به زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه.
